Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاراگوای به‌نیازه‌ باڵیۆزخانه‌کەیان لە قودسی رۆژهەڵاتەوە ببەنەوە ته‌ل ئه‌بیب


 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاراگوای، لویس ئه‌لبێرتۆ كاستیگلیۆنی رایگه‌یاند باڵیۆزخانه‌کەیان لە قودسی رۆژهەڵاتەوە دەبەنەوە ته‌ل ئه‌بیب و گوتی: "پاراگوای هه‌وڵه‌ دیپلۆماتییه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ چڕده‌كاته‌وه‌ له‌ پێناو هێنانه‌دی ئاشتییه‌كی به‌رفراوان، دادپه‌روه‌ر و یه‌كجاره‌كی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

لای خۆیشیه‌وه‌ حكوومه‌تی ئیسرائیل دوای ئه‌م لێدوانه‌ به‌ مه‌به‌ستی راوێژ و راگۆڕینه‌وه‌ بانگهێشتی باڵیۆزی خۆی كرده‌وه‌ له‌ پاراگوای.

دوای بڕیاری پاراگوای گواستنەوەی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ قودسی رۆژهەڵاته‌وه‌ بۆ ته‌ل ئه‌بیب نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند کە باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ پاراگوای داده‌خات و به‌ مه‌به‌ستی راوێژ و راگۆڕینه‌وه‌ بانگهێشتی باڵیۆزی خۆی له‌و وڵاته‌ كرده‌وه.

پاراگوای له‌ دوای ئه‌مریكا و گواتیمالا له‌ ٢١ی ئایاری رابردوو باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس گواسته‌وه‌.

سه‌رۆكی پێشووی پاراگوای، هوراسیو كارتیس و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی گواستنه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌دا كرد له‌ قودسی رۆژهەڵات. ‌


359 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر