Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ رێگای ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سریان داخست


له‌ به‌سره‌ خۆپیشانده‌ران له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سریان داخست و به‌هۆی‌ توندوتیژی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشه‌وه‌" ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی‌.

دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ وه‌ك ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و شاره‌دا" ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سریان داخست، هاوكات ده‌نگۆی‌ كوژانی‌ شه‌ش خۆپیشانده‌رو برینداربوونی‌ زیاتر له‌ 60 كه‌سی دیكه‌ هه‌یه‌.

به‌رپرسانی شاری به‌سره‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند" شه‌وی ڕابردوو خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئوم قه‌سریان داخستووه‌و ڕێگه‌یان به‌ هاتووچۆی هیچ بارهه‌ڵـگرێك نه‌داوه‌.

دوا نیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م بینای‌ پارێزگای‌ به‌سره‌دا گردبوونه‌وه‌و دواتر خۆپیشانده‌ران بینای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگای به‌سره‌یان سوتاند.

زیاتر له‌دوو مانگه‌ له‌ به‌سره‌و چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ی‌ باشوری‌ عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران داوای‌ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆتاییهێنان به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و بێكاری‌ ده‌كه‌ن.


319 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر