Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.7 پله‌ی رێخته‌ر دوورگه‌ی هۆكایدۆی له‌ ژاپۆن هه‌ژاند


بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.7 پله‌ی رێخته‌ر باكووری دوورگه‌ی هۆكایدۆی له‌ ژاپۆن هه‌ژاند، به‌هۆیه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ رۆچوونی زه‌وی ڕویداوه‌و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند ماڵێك رووخاون و چه‌ند كه‌سێكیش بێسه‌روشوێن بوون.

لای خۆشیه‌وه‌ شێنزۆ ئابێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند: چوار هه‌زار كارمه‌ندی هێزه‌كانی ناوخۆیان ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی خه‌ڵكدا به‌شدار بن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 25 هه‌زار كارمه‌ند به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌كاتێكدا روویدا، كه‌ ژاپۆن هێشتا به‌ده‌ست كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی باهۆزی جیبی ده‌ناڵێنێت، باهۆزه‌كه‌ هێنده‌ به‌هێز بووه‌، كه‌ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ ژاپۆن باهۆزی وا به‌هێزی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینوه‌.
یانزه‌ كه‌س به‌هۆی باهۆزی جیبی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 600 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ زیانه‌ ئابوورییه‌كانی باهۆزه‌كه‌ كه‌ بووه‌ هۆی داخرانی فڕۆكه‌خانه‌ی كانسای له‌ پارێزگای ئۆساكا و تائێستاش هه‌زاران كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ گیریان خواردووه‌.

خێرایی با گه‌یشتووه‌ته‌ 216 كیلۆمه‌تر له‌ كاژێرێكدا، سه‌قفی ماڵانی هه‌ڵكه‌ندووه‌، ئۆتۆمبێله‌كانی به‌یه‌كدیدا داوه‌ و ته‌نانه‌ت پاڵیناوه‌ به‌ كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر كه‌ قورسایی دوو هه‌زار و 591 تۆن بووه‌ ، به‌جۆرێك بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆی به‌و پرده‌ بكێشێت كه‌ ده‌چێته‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كانسای و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ داخراوه‌. 

یابان یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌زۆرترین كاره‌ساتی سروشتی تێیدا ڕووده‌دات و له‌ سالی 2011  تسۆنامییه‌ك به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرت و بووه‌ هۆی مردنی 23.000 كه‌س و نرخی زیانه‌كان گه‌یشته‌ 15 ملیار دۆلار.

486 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر