Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆیۆتا زیاتر له‌ ملیۆنێك ئۆتۆمبیلی له‌ جۆری هایبیرد له‌ بازاره‌كاندا ده‌كشێنێته‌وه‌


به‌ هۆی مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تیایاندا، كۆمپانیای تۆیۆتا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاد له‌ ملیۆنێك ئۆتۆمبێلی جۆری‌ هایبێرد ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌،، كۆمپانیاكه‌ له‌ كۆی ملیۆنێك و 30 هه‌زار ئۆتۆمبێل كه‌ مه‌ترسیی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگریان لێده‌كرێت، 554 هه‌زار له‌ ژاپۆن و 192 هه‌زار له‌ ئه‌مریكاوه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
وته‌بێژه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، دووكه‌ڵ له‌ بزوێنه‌ری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌رچووه‌ و ڕووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌ تۆماركراوه‌، به‌ڵام هیچ بریندارێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات، گورزه‌ی ئه‌و وایه‌ره‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆنترۆڵی هێزی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌، مه‌ترسیی داخورانی له‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌یش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی شۆرت و مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌.
تۆیۆتا له‌ ساڵی 2015دا ده‌ستیكرد به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبێرد كه‌ چه‌ند جۆرێك له‌خۆ ده‌گرێت..

558 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر