Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رشه‌لۆنه‌ داوایه‌كی نێماری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌


په‌یام 

به‌ پێی هه‌واڵێك نیمار داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كردووه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ڵام یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ به‌كۆی ده‌نگی ئاماده‌ نین ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌یان.

رۆژنامه‌ی مۆندۆی كه‌ته‌لۆنی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ نیمار له‌ سانجێرمان هه‌مان خۆشحاڵی نییه‌ كه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌یبوو، به‌ تایبه‌ت دوای كێشه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌گه‌ڵ كاڤانی و پاشان ده‌ركه‌وتنی مپاپی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگی یانه‌ پاریسیه‌كه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یدا بۆلای یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه‌، داوای له‌ به‌پرسێكی یانه‌كه‌ كردووه‌ هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی بده‌ن، به‌ڵام به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك و به‌ یه‌كده‌نگی دژی هاتنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ن. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌و دژبوونه‌ی به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌گێڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی نیمار به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ نواندی و له‌سه‌ر ئه‌و پاداشته‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی رووبه‌ڕووی دادگا كرده‌وه‌.

925 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر