Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. له‌ توركیا پۆلیس ناهێڵێت كچێكی منداڵ شوو به‌ كوڕێكی 7 ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌تر بكات


په‌یام 

له‌ دیاربه‌كر كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان كه‌ خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هاوسه‌رگیری پێده‌كرا كه‌ حه‌وت ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌تربوو له‌ هۆڵی ئاهه‌نگ گێڕان له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ رزگاركرا.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌ تیمه‌كانی هۆبه‌ی منداڵانی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه‌، له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری چوونه‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگ گێڕانه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی یه‌نیشه‌هیری ناوه‌ندی دیاربه‌كر و له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا بووكه‌كه‌یان هێناوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. 

ئه‌نادۆڵ وتوشیه‌تی تیمه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ بووكه‌كه‌ به‌ ناوی (ب.س) ته‌مه‌نی 14 ساڵانه‌ و (ئا.ی)زاواش ته‌مه‌نی 21 ساڵانه‌. 

له‌به‌ر ئه‌و جیاوازی ته‌مه‌نه‌ش بووكه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تیمی پۆلیسه‌وه‌ برا بۆ هۆبه‌ی منداڵان، پاشان زاوا و دایك و باوكی كچه‌كه‌ و كوڕه‌كه‌ش ده‌ستگیركران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ (ب.س)ـی ته‌مه‌ن چوارده‌ساڵان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی دیاربه‌كری كاروباری خێزان و كار و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌پارێزرێت.

5728 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر