Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در سێ رۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته‌ حكومه‌ت


په‌یام 

موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ له‌حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات و مۆڵه‌تی‌ سێ‌ ڕۆژ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌ ده‌داته‌ حكومه‌ت.

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆچاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ به‌سره‌ پێویسته‌ تاڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دانیشتنی‌ نائاسایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. 

سه‌در ده‌شڵێت: له‌ دانیشته‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و وه‌زیری‌ ناوخۆو كاره‌باو ته‌ندروستی‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و پارێزگاری‌ به‌سره‌ ئاماده‌بن.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ ڕۆژه‌دا دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌نه‌چێت، كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت و كارێك ده‌كه‌ین عه‌رشی‌ گه‌نده‌ڵـكاران ده‌خه‌ینه‌ له‌رزه‌. 

هاوكات پێشنیازیشی‌ كردووه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ هه‌وڵ بدرێت ڕێژه‌ی‌ ئاوی‌ عێراق به‌تایبه‌ت پارێزگای‌ به‌سره‌ زیاد بكرێت، هه‌روه‌ك داواشی‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كردوه‌ پارێزگاری‌ له‌ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان بكه‌ن و زیانیان پێ نه‌گه‌یه‌نن.

وته‌كانی‌ سه‌در له‌كاتێكدایه‌ دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌درێژه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سره‌دا، خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی‌ سنوری‌ ئوم قه‌سریان داخست دوای كوژرانی‌ نۆ خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.

485 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر