Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فوئاد مه‌عسوم له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ هاته‌ ده‌نگ


په‌یام 

سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌سه‌ر بارودۆخی به‌سره‌ هاته‌ ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نیت: به‌بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ سات به‌سات به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ گۆڕ‌انكارییه‌كانی باری ئێستای پارێزگای به‌سره‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵیت:"به‌بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ سات به‌سات به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ گۆڕ‌انكارییه‌كانی باری ئێستای پارێزگای به‌سره‌ و ده‌ره‌نجامی به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانی هاووڵاتییان و ناڕ‌ه‌زایی ده‌ربڕ‌ینیان له‌ ئاست درێژه‌كێشانی خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و ئاو و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاریی و هه‌ژاریی، كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ به‌ هۆی زیاتر سوێربوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و پیسبوونی ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب، كه‌ به‌داخه‌وه‌ رووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌یان لێكه‌وته‌وه‌."

فوئاد مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:"ئێمه‌ له‌ كاتێكدا هه‌وڵی لێبڕ‌اوانه‌ و به‌رده‌وام ده‌ده‌ین له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌ ئامانجی دانانی رێوشوێنی به‌په‌له‌ و ده‌سته‌به‌جێی واقعیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ و جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی رۆڵه‌كانی به‌سره‌ بۆ چاككردنی ژیانی خزمه‌تگوزاریی و ئابوورییان و چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵیی و بێ ئومێدیی له‌ هه‌موو بواره‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆیان. 

وتوشیه‌تی: "ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌سره‌ ئاگادار ده‌كه‌ین به‌ تایبه‌تیی خۆپیشانده‌ره‌ ناڕ‌ازییه‌كان گیانی ئارامیی زاڵ بكه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و خۆ به‌دوور بگرن له‌ پێكهه‌ڵپژان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و زیان نه‌گه‌یاندن به‌ ده‌زگا حكوومییه‌كان".

هاوكات داواش له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیی ده‌كه‌ات هه‌رچی زووه‌ به‌ لێپرسراویه‌تییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌ كوژرانی خۆپیشانده‌ر (مه‌كی كه‌عبیی) و هه‌مو هاوڵاتییه‌ بێدیفاعه‌كانی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌. 

سه‌رۆك كۆماری عێراق داوا له‌ حكوومه‌تی خۆجێیه‌تی له‌ پارێزگاكه‌ و حكوومه‌تی فیدراڵییش ده‌كه‌ن كاری جدیی و به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی داواكارییه‌ ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی به‌په‌له‌ و عه‌مه‌لیی بۆ چاككردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ تایبه‌تیی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزاریه‌ گشتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كۆسپه‌كان كه‌ هاوڵاتییان له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی پارێزگاكه‌دا به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

دووپایشی دەكاتەوە: "رێگریی بكرێت له‌ به‌لاڕ‌ێ دابردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌ رێگه‌ راسته‌كه‌ی، داوا له‌ خۆپیشانده‌رانیش ده‌كه‌ین خۆ بپارێزن له‌ پێكهه‌ڵپژان له‌گه‌ڵ هێیزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كه‌ له‌ بنه‌ڕ‌ه‌تدا ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌پارێزن".

500 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر