Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ سه‌رۆكانی ئێران، توركیا و ڕوسیا له‌باره‌ی سووریاوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌


په‌یام 

سبه‌ینێ 7ی ئه‌یلوول لووتكه‌ی سێقۆڵی له‌باره‌ی سووریاوه‌ له‌نێوان سه‌رۆكانی ئێران و توركیا و ڕوسیا له‌ تاران سازده‌كرێت.

لوتكه‌ی تاران له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤلادمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕوسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ لوتكه‌ی تاران به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی بۆ ناكۆكییه‌كانی سووریاو ئه‌و هه‌وڵه‌ هاوبه‌شانه‌ی پێكه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی میكانیزمی ئاستانا و پرۆسه‌ی سیاسییدا دراون سازده‌كرێت. 

هه‌ربه‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێی ئه‌و پێشهاتانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ لووتكه‌كانی‌ پێشوو باسكرابوون و هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتوو ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كان سه‌رۆكانی توركیا و ڕوسیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كه‌ناڵی بی بی سی ئه‌و دیداره‌ دوو  قۆڵییه‌ به‌ گرنگترین بڕگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

هه‌ر سێ سه‌رۆكی ئێران و توركیا و ڕوسیا مانگی  نیسانی ڕابردوو له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌و دوا گۆڕانكارییه‌كانی سوریایان تاوتوێكرد، پێشتریش له‌ هاوینه‌هه‌واری سوچی ڕوسیا له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌، وابڕیاریش بوو لوتكه‌ی سێ قۆڵی 7ی ئه‌یلول له‌شاری ته‌برێز به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار پاش سه‌ردانه‌ له‌ناكاوه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ توركیا لوتكه‌كه‌ بۆ تارانی پایته‌خت گواسترایه‌وه‌.

لوتكه‌ی تاران له‌ كاتێكدایه‌ هێزه‌كانی رژێمی سوریا ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیدلیب له‌ باكوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوا په‌ناگه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌توركیایه‌.

515 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر