پهیام
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردوهوه: لەهەڵمەتی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار 11 تۆمەتباریان دەستگیركردوو شەش یانەی شەوانەش داخران.
پۆلیسی سلێمانی وتوشیهتی: لەو هەڵمەتەدا و شەوی ڕابردوو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی 6 یانەی شەوانە بەهۆی پابەند نەبونیان بەڕێنماییەكانەوە داخران و 4 تۆمەتباریش دەستگیركران كە سەرجەمیان خاوەنی یانە شەوانەكانن، دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و چەند پارچە چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا.
هەمان شەویش كاتژمێر یهك 4 تۆمەتبار دەستگیركران كە پێشتر فەرمانی ددەستگیركردنیان هەبووە بەفەرمانی بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی كە 2 لەو تۆمەتبارانە نەوجەوانن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه 2 تۆمەتباری دیكه دەستگیركران كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی و دەستیشگیرا بەسەر دەمانچەیەكدا.
هەروەها شەوی رابردوتر تۆمەتبارێك بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 21 ی چەك دەستگیركرا كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دەمانچەیەكدا.
بهڕیوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی جهختیشی كردووهتهوه هەڵمەتەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیردەكرێن كە لەسەرپێچی یاسایی دەكەن و لەیاسا هەڵدێن.
هاوكات سوپاسی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكات كە بەردەوام هاوكاری هێزەكانی پۆلیسن و لەهەر ڕوداوێكی نەخوازراو هێزەكانی پۆلیسی لێ ئاگادار دەكەنەوە.
592 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018