Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌ند مووشه‌كێك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران


په‌یام 

چه‌ند مووشه‌كێك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌.

شانه‌ی جه‌نگی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند مووشه‌كبارانی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق كراوه‌ و به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش موشه‌كه‌كان له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتونه‌ خواره‌وه‌.

شانه‌ی جه‌نگی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ژماره‌یه‌ی موشه‌كه‌كان سێ مووشه‌ك بووه‌ و له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هاوكات به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ناو بینای باڵیۆزخانه‌كه‌ بیستراوه‌.

435 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر