Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان، پۆتین و رۆحانی له‌باره‌ی سوریاوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌


په‌یام

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێقۆڵی له‌باره‌ی سوریاوه‌ له‌نێوان ئێران توركیاو ڕوسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێقۆڵی له‌باره‌ی سوریاوه‌، له‌نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیاو حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران و ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا هه‌رسێلا تاووتوێی‌ هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوانیان ده‌كه‌ن، كه‌ له‌چوارچێوه‌ی دانووستانه‌كانی‌ ئاستانادا دراون، به‌ئامانجی‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی بۆ ناكۆكیه‌كانی سوریا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و پێشهاتانه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌لووتكه‌ی نیساندا له‌ ئه‌سته‌مبوڵ باسكراوون، هاوكات باس له‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتووش ده‌كرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رسێ‌ وڵات و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ش تاوتوێده‌كرێن.

414 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر