Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیاو ئێران كۆبوونه‌وه‌


په‌یام 

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیاو ئێران له‌تاران كۆبوونه‌وه‌و تاووتوێی‌ چه‌ند پرسێكی‌ نێوانیان كرد.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند، له‌تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران كۆبوونه‌ته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ چاوش ئۆغڵۆو محمه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی‌، له‌ په‌راوێزی‌ لووتكه‌ی‌ سێقۆڵی‌ ئێران ڕوسیاو توركیادایه‌، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌تاران له‌باره‌ی‌ پرسی‌ سوریاوه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

یه‌كه‌م لووتكه‌ی سێقۆڵی ڕوسیا توركیاو ئێران 22ـی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو له‌سوچی به‌ڕێوه‌چوو، دواتریش له‌ 4ـی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ لووتكه‌ دووه‌م ئه‌نجامدرا.

بڕیاربوو سێیه‌م لووتكه‌ی سێقۆڵی سه‌رانی ئه‌و سێ‌ وڵاته‌ له‌پارێزگای ته‌ورێز ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاره‌كه‌ گۆڕاو بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

356 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر