Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا پشتگیری له‌ داواكاری خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ده‌كات


په‌یام 

خۆپیشاندانی‌ هاولاَتیانی‌ پارێزگای به‌سره‌ و به‌غدای پایته‌ختی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكاش له‌ به‌سره‌ داوا له‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات هێز به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنرێت.

دوای ئه‌وه‌ی‌ خۆپشاندانه‌كانی‌ پارێزگای به‌سره‌ گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت و ژماره‌یه‌ك كوژراو وبرینداری لێكه‌وته‌وه‌ و باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌ سیاسیه‌كان سوتێنرا، كاردانه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتگیری له‌ داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داوای كرد هێز به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی‌ شاره‌كه‌ به‌ركارنه‌هێنرێـت.

 له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكادا هاتووه‌ نیگه‌رانین له‌ كوژران و برینداربونی‌ خۆپیشانده‌ران و داوا له‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كه‌ین هێز به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنرێت.

هاوكات مه‌رجه‌عیه‌تی‌ بالاَی شیعه‌كانی‌ عێراق پشتگیری له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌ ده‌كات و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ جارێك هۆشداریان داوه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ ناره‌زاییه‌كان و داوای چاره‌سه‌ری دۆخی به‌سره‌یان كردوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عیه‌تی‌ بالاَی شیعه‌كاندا هاتووه‌ كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی عێراق به‌سره‌ی گه‌یانده‌ ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا و پێویسته‌ حكومه‌ت گوێ له‌ خه‌ڵكی به‌سره‌ بگرێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ ناوه‌ندی شاری به‌سره‌ و له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو.

518 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر