Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەسرەوە بەندەری ئوم قەسڕ داخرا


په‌یام 

دەسەڵاتدارانی عێراق بەندەری ئوم قەسریان لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق داخست بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەی کە پارێزگای بەسڕەی گرتووەتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە فەرمانگەی گومرکی ئوم قەسر رایگه‌یاند: "دەرگاکانی بەندەری ئوم قەسڕ بە تەواوی بەڕووی هاتن و چوونی بارهەڵگر تاوەکو کاتێکی نادیار داخراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "کردنەوەی بەندەرەکە پەیوەستە بە ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەمنی شاره‌كه‌وه‌".

لای خۆیەوە  ئەنمار سافی، وتەبێژی کۆمپانیای گشتی بەندەرەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگه‌یاند: "وەزیری گواستنەوە، کازم فینجان پەیامێکی ئاراستەی خۆپیشاندەران لە پارێزگای بەسڕە کردووە و داوای لێکردوون زیان بە فڕۆکەخانە و بەندەرکان نەگەیەننن بەو پێیەی دامەزراوەی خزمەتگوزاریین".

ئەنمار سافی وتیشی: "وەزارەتی گواستنەوە لەگەڵ داواکاری رەوای خۆپیشاندەران دایە بەڵام لەگەڵ ئەوەدانییە کە زیان بە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و باڵەخانەی فەرمانگەکانی حکوومەت بگەیەنرێت بەوپێیەی خزمەتگوزاری گشتی پێشکەش بە گەلی عێراق دەکەن".

557 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر