Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی رووداوەکانی بەسڕە کۆدەبێتەوە


په‌یام 

سەرۆکی کاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد عەلی زەینی داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە سبەی شەممە ئامادەبن لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای بەسڕە باشووی عێراق.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:"بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران "لەسەر داوای ٥٤ پەرلەمانتار بۆ گرێدانی دانیشتنێکی نائاسایی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای بەسڕە، بەتەمەنترین پەرلەمانتار کە سەرۆکایەتی کاتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکان بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی نائاسایی بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانە و گفتوگۆکردن لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگای بەسڕە".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە بڕیارە دانیشتەنەکە کاتژمێژ یەکی دوای نێوەڕۆی رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی و وەزیرە پەیوەندارەکان بەڕێوەبچێت.

دوێنێ پێنج شەممە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای دانیشتنی بە پەلەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد بە ئامادەبوونی عەبادی و وەزیرە پەیوەندارەکان بە خزمەتگوزاری گشتی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای بەسڕە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو پارێزگایە.

 

408 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر