Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ کۆنسوڵخانەی ئێرانیان له‌شاره‌كه‌ سوتاند


په‌یام 

گرووپێك لە خۆپیشاندەران لە شاری بەسڕە، ھەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لەو شارە و ئاگریان تێبەردا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی بەسره‌ بە ھۆی نەبوونی کارەبا و ئاوی پاك و خزمەتگوزاری گشتی، کە ماوەیەکە دەستیپێکردووە و بەردەوامیش لە فراوان بووندایە، گرووپێک لە خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لەو شارە و ئاگریان تێبەردا. 

به‌پێی زانیارییه‌كان گروپێك له‌ خۆپیشانده‌ره‌ توڕه‌كان چوونەته‌ نێو باڵه‌خانه‌كه‌ و ئاگریان تێبەرداوه‌. 

ھەر لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی بەسڕە، لەوەو پێش کەناڵی دەوڵەت و بارەگاکانی سەر بە پارتە شیعییەکان و ھێزە میلیشیاکان سوتێنرا.

سوتاندنی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ ناوه‌ندی شاری به‌سره‌ و له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو.

 

588 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر