Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ به‌ڕێوه‌چوو


په‌یام 

له‌ شاری‌ به‌غدا خۆپیشاندانی‌ پشتیوانی‌ بۆ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌ به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌رانی‌ به‌غدا داوای‌ دادگاییكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد" كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ڕشتنی‌ خوێنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌، هاوكات تائێستا هیچ به‌رپرسێكی‌ حكومی‌ نه‌هاتۆته‌ ناوخۆپیشانده‌ران.

هه‌رچه‌نده‌ خۆپیشانده‌رانی‌ پایته‌خت دروشمی‌ "به‌ئاشتی‌ به‌ئاشتی‌"یان به‌رزكردۆته‌وه‌، به‌ڵام هێزێكی‌ زۆری‌ ئه‌منی‌ له‌به‌رده‌م باره‌گاو نووسینگه‌ی‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كان جێگیركراون به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنیان له‌ده‌ستی‌ خۆپیشانده‌ران.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سره‌ ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق گرت و داوایكرد" پڕۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ خێرا بۆ شاره‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سره‌ نزیكه‌ی‌ دوو مانگه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌و خۆپیشانده‌ران داوای‌ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆتاییهێنان به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و بێكاری‌ ده‌كه‌ن له‌شاره‌كه‌یاندا.

376 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر