Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپەیمانی فەتح داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی عەبادی ده‌كات


په‌یام 

هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ هادی عامری، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا ده‌كات حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌.

هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی سوتاندنی باره‌گا حكومی و حزبییه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ ده‌كه‌ن، و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ سوتاندنی باره‌گاكان هه‌ستاون ده‌ستێكی ده‌ره‌كییه‌كیان له‌ پشته‌ و بۆنی پیلانگێڕی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ی لێدێت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ده‌ربڕیوه‌، هه‌روه‌ها داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر عه‌بادی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش نه‌كات ئه‌وا له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی پارێزگای به‌سره‌ بۆ داواكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆش له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان پشتگیری داوای هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

536 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر