Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران توڕه‌یه‌ له‌ سوتاندنی كۆنسوڵخانه‌كه‌ی له‌ به‌سره‌و عێراقیش نیگه‌رانه‌


په‌یام 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشکردنەسەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی له‌ به‌سره‌ ده‌كات و بەرپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ ئەستۆی حکومەتی عێراق.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێرشێکی وەحشیانە کراوەتە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە بەسرە و بە خۆشحاڵییەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆر هەبووە.

قاسمی ئه‌وه‌یشی وتووه‌: "هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە، بۆیە ئەو رێوشێنانەی ئێمە گرتوومانەتەبەر رێگریی لەوەکرد هیچ کەسێک نەبێتە قوربانی و تەنیا زیانی ماددی بە کۆنسوڵخانەکە بگات".

هاوكات هۆشداریشی داوه‌ له‌وه‌ی دەست لە پشت ئەو هێرشەوە بێت بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا و داواشی  لە حکومەتی عێراق کرد هەرچی زووه‌ ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە بدۆزێتەوە و دەستگیریان بکات.

لایخۆشییه‌وه‌ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد مەحجوب ڕایگەیاند:" لەکاتێکدا لە داواکارییەکانی ھاوڵاتییانمان  لە پارێزگای بەسرە تێدەگەین، نیگەرانی زۆری خۆشمان بۆ ھێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە لایەن ھەندێک لە خۆپیشاندەرانەوە دەردەبڕین".

ئه‌و وته‌بێژه‌ داوای لە خۆپیشاندەرانیش کردوە لە زیان گەیاندن بە دەستە دیبلۆماسیەکان خۆیان بەدوور بگرن، ھەروەها داوای لە حکومەتی فیدراڵی و خۆجێی کردوە پاراستنی دەستە دیبلۆماسیەکان لە بەسرە زیاد بکەن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌:"ئەو کارە  لەگەڵ میواندارێتیکردنی نیشتیمانیدا بۆ دەستە دیبلۆماسیەکان ناگونجێت و بە ئامانجگرتنی ئەو دەستانە کارێکی ڕەتکراوەیە و زیان بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیھان دەگەیەنێت".

633 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

بابەتی زیاتر