Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێزانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌كان

په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق بڕیاریدا ئه‌و یه‌كه‌ ئه‌منییانه‌ی‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنی‌ دامه‌زراوه‌كان و كونسوڵخانه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ به‌سره‌ رووبه‌ڕووی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند حه‌یده‌ر عه‌بادی‌  فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانی‌ دا ئه‌و یه‌كه‌ ئه‌منییانه‌ی‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنی‌ دامه‌زراوه‌ عیراقییه‌كان و كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌ شاری‌ به‌سره‌ رووبه‌ڕووی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێن.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رمانه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و یه‌كه‌ ئه‌منییانه‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانیان بۆ پاراستنی‌ دامه‌زراوه‌كان و كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.
دوێنێ‌ جارێكی‌ تر هاوڵاتیانی‌ ناڕازی‌ شاری‌ به‌سره‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌ و هێرشیان كرده‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان و باره‌گا حزبیه‌كانیان سووتاند.

هاوكات هاوڵاتیانی ناڕازیی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ شاری‌ به‌سره‌ و سوتاندیان و ئه‌وه‌ش ناره‌زایی و كاردانه‌وه‌ی‌ توندی كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.


391 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018

بابەتی زیاتر