Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

UN: ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌ی شه‌ڕێكی خوێناوی لێده‌كرێت

په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی ده‌گه‌ڕێت بۆ كۆتایهێنان به‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا و رایده‌گه‌یه‌نێت پێده‌چێت ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر ئیدلب ببێته‌ هۆی هه‌ڵگیرساندنی‌ شه‌ڕێكی خوێناوی.

ستیڤان دی مستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، رایگه‌یاند، به‌ دوای رێگا چاره‌سه‌رێكی سیاسی ده‌گه‌ڕێن بۆ كۆتایهێنان به‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسی نه‌دۆزرێته‌وه‌ شتی ترسێنه‌ری نوێ ده‌بینین. 

دی مستۆرا به‌شداری له‌ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندیدار به‌ ئیدلب كرد و چه‌ند لێدوانێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ دا. 

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كرد و وتی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له‌ ئیدلبه‌وه‌ گوێبیستی چه‌ند هه‌واڵێك ده‌بین، ئێمه‌ نیگه‌رانین و ئه‌م هه‌واڵانه‌ نیشانده‌ری ره‌شه‌بایه‌كی توندن. 

دی مستۆرا ئاشكراشیكرد له‌وانه‌یه‌ ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر ئیدلب ببێته‌ شه‌ڕێكی خوێناوی و ترسێنه‌رو هیچ شوێنێكی ئارام نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌كانی‌ ئیدلب بۆی بگوازرێنه‌وه‌. 

321 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018

بابەتی زیاتر