Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق چه‌ند بڕیارێكی‌ له‌باره‌ی‌ به‌سره‌وه‌ ده‌ركرد

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق دانیشتنێكی‌ نائاسایی سه‌باره‌ت به‌دۆخی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ركرد.

نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ دانیشتنێكی‌ نائاسایی بۆ تاووتوێكردنی‌ دۆخی‌ به‌سره‌ ئه‌نجامداوه‌و پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ دانیشتوانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌ربڕیوه‌، به‌تایبه‌ت كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ مه‌ده‌نی‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاریداوه‌ تیمێكی‌ وه‌زاری‌ بنێرێته‌ به‌سره‌و تا ته‌واوبوونی‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ به‌سره‌ بمێنێته‌وه‌، تیمه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واوی‌ پێده‌درێت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌، تیمه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خه‌رجكردنی‌ پاره‌شی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاری‌ له‌سه‌ر داون.

له‌بڕیارێكی‌ دیكه‌یدا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ هێزه‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كان ده‌ربڕیوه‌، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی‌ یاساو پاراستنی‌ موڵكی‌ گشتی‌ و تایبه‌تی‌ هاوڵاتیاندا.

501 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018

بابەتی زیاتر