Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنه‌كانی كۆمەڵ‌و یەكگرتوو له‌باره‌ی بۆردومانی بارەگاكانی (حدك)و (حدكا)

په‌یام

له‌ دوای بۆردومانكردنی بارەگاكانی حزبی دیموكرات له‌ قه‌زای كۆیه‌، هەردوو فراكسیۆنی كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەیاننامەیه‌كی هاوبەشیان له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:- 

بە داخەوە سەر لە بەیانی رۆژی 8/9/2018 بارەگاكانی هەردوو حیزبی دێموكراتی ئێران (حدكا) و حیزبی دێموكراتی كوردستان (حدك) لە قەزای كۆیە بۆردومان كران و بەوهۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكیش برینداربوون.

ئێمە وەك فراكسیۆنه‌كانی یەكگرتووی ئیسلامی و كومەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی ئەم هێرشە دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هیوای زوو چاك بوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

هەروەها داواكارین لە هەموو لایەك گۆڕەپانی هەرێمی كوردستان نەكەنە مەیدانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان، داواش لە وڵاتانی درواسێ دەكەین كۆتایی بە هێرشەكانیان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بهێنن، كە زۆربەی قوربانیەكان هاوڵاتیانی مەدەنین، بۆ ئەو مەبەستەش داواكارین لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی خۆیان هەستن و كێشەكان بە دیالوك و ئاشتیانە چارەسەر بكەن.

فراكسیۆنه‌كانی یەكگرتووی ئیسلامی و كومەڵی ئیسلامی 
لە پەرلەمانی كوردستان 
8/9/2018

935 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018

بابەتی زیاتر