Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتنی‌ تایبه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر دۆخی‌ به‌سره‌ به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دانیشتنی‌ تایبه‌تی‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاووتوێكردنی دۆخی به‌سره‌ به‌ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك وه‌زیرو پارێزگاری به‌سره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د عه‌لی زینی سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، عه‌بادی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌بودجه‌و بڕیاره‌كانی حكومه‌تدا جیاوازی و هه‌ڵاوێر به‌پارێزگای‌ به‌سره‌ بكه‌ن.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره‌ دروستبوو، كاتێك پارێزگاری به‌سره‌ ڕووی‌ له‌ عه‌بادی‌ كردو ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌ئیداره‌ی به‌سره‌ داوه‌و پاره‌ی پێنه‌داوه‌، وتیشی‌ تائێستا هیچ داهاتێكی پترۆ دۆلارمان ڕاده‌ستنه‌كراوه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: گۆڕانكاری له‌ چه‌ند پۆستێكی ئه‌منییدا ده‌كه‌ن و باڵیۆزخانه‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌پارێزرێن.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی به‌سره‌ بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی‌.

355 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2018

بابەتی زیاتر