سەرۆکی ھاوپەیمانی سائیرون، موقتەدا سەدر کە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری ئەمساڵە لە عێراق، بەھۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی شاری بەسڕە و کەوتنەوەی ئاڵۆزی، داوای دەستلەکار کێشانەوەی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی و ههڵوهشانهوهی حکوومەتەکەی کرد.
سەرۆکی ھاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق، حەسەن عاقولی بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە، ''بەھۆی رووداوەکانی بەسڕە، داوای دەستلەکار کێشانەوەی دەستبەجێی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و ههڵوهشانهوهی حكوومهتهكهی دەکەین. ئێمە ھەوڵدەدەین بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێزتر".
لەلایەکی دیکەش، گوتەبێژی ھاوپەیمانی فەتح ئەحمەد ئەسەدی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند کە بەھۆی پێشھاتە نەرێنییەکانی بەسڕە و رژاندنی خوێنی خەڵکی سڤیل، داوای دەستلەکار کێشانەوەی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی و ههڵوهشانهوهی حکوومەتەکەی کرد.
خۆپیشاندانەکانی بەسڕە لە ٨ی تەمووزی رابردوو بەدواوه، بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی لەو شارە دەستیپێکردبوو، ھاوکات رۆژ لە دوای رۆژ خۆپیشاندانەکان پەرەدەسێنن.
613 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018