Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جارێكی تر جوله‌كه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌وه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قصا




بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥٠ جوولەکەی توندڕەو لەنێویاندا وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، ئوری ئەریئیل لەژێر پاسەوانی پۆلیسی ئیسرائیلدا، ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بەرپرسی رایگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین، فیراس دبس لە بەیاننامەیەکدا  رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ ١٥٠ جوولەکەی توندڕەو ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

فیراس دبس ئاماژەی بەوەشداوە ئەو جوولەکە توندڕەوانە و وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، ئوری ئەریئیل لەژێر پاسەوانی پۆلیسی ئیسرائیل بە گرووپ، ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی رایگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین ئاشکرای کرد کە ھێزێکی تایبەتی ئیسرائیل، فەرمانبەرێکی ئاوەدانکردنەوەی لە فەرمانگەی ئەوقافی قودس، بە ناوی رائید زەغەیر لە میانی بەجێگەیاندنی کارەکەی لە حەوشەی ئەقسا دەستگیرکردووە.

لە میانی ئەم دووساڵەی دواییدا، جوولەکە توندڕەوەکان بە شێوەیەکی چڕ ھەڵدەکوتنە سەر مزگەوتی ئەقسا.

ھەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جوولەکە توندڕەوەکانەوە، ھاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانە توندانەی کە پۆلیسی ئیسرائیل بەرامبەر بە پاسەوانانی مزگەوتی ئەقسا، فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئەوقاف و نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەقسا گرتووەتەبەر. 

481 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر