Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیاو ئێران و توركیا له‌سه‌ر ئاڵوگۆری بازرگانی به‌ دوای نیشتیمانی خۆیان رێككه‌وتوون


په‌یام

سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له‌ توركیا، ئێران و رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌ دراوی خۆجێیی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. 

عه‌بدولنه‌سر هیممه‌تی له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكی ناوه‌ندی رووسیا و توركیا كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا په‌سند كراوه‌ .

هیممه‌تی جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ لووتكه‌ی سێقۆڵی، ئێران- رووسیا- توركیا له‌ شاری تاران، كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادمیر پوتین ئه‌نجامداوه‌ و دانوستانیان له‌سه‌ر پرسه‌كانی وه‌ك بانك و ئاڵوگۆڕی كاڵا پێویستییه‌كان و نه‌وت و گاز كردووه‌ .

سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ر سێ وڵات هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دراوی دۆلار له‌ بازرگانی به‌كارنه‌هێنن و هه‌ر سێ وڵات به‌ دراوی خۆیان بازرگانی بكه‌ن 

300 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر