Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مریكا رۆژانه‌ داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌ تاران ده‌كات


په‌یام

سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رۆژانه‌ داوای ده‌ستپێكردنی گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ تاران ده‌كات. 
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتۆگۆكانی له‌گه‌ڵ تاران رۆژانه‌ نامه‌یان بۆ ده‌نێرێت و، به‌ردوام دوای دانوستان له‌ به‌رپرسانی ئێران ده‌كات.

وتیشی: ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی دووڕوانه‌یه‌، چونكه‌ له‌ لایه‌ك به‌سه‌پاندنی سزاكان فشار له‌سه‌ر گه‌لی ئێران دروستده‌كات و، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژانه‌ نامه‌یان بۆ ده‌نێرێت و باس له‌ گرنگی دانوستان و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌ریكا  سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران-دا بسه‌پێنێت، له‌ ئێستاشدا به‌هۆی سزاكانی واشنتن-ه‌وه‌، تاران توانای فرۆشتنی نه‌وتی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و، به‌های دراوی ئێرانیش به‌رده‌وام ڕوو له‌دابه‌زینه‌. 



837 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر