Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگایه‌كی میسڕ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ 75 كه‌س ده‌ركرد


په‌یام

دادگایه‌كی میسڕ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ 75 كه‌س ده‌ركرد كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ باڵای كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلیمینی‌ تێدایه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ دانیشتنی دادگای سزاكانی قاهیره‌ له‌ دۆسییه‌ی رووداوه‌كانی چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ره‌بیعه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ 75 گومانلێكراو ده‌رچووه‌ كه‌ 44یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون،
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ میدیاكارانی بیانی و ناوخۆیی و شاندێكی دیپلۆماتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش به‌شداری دانیشتنه‌كه‌یان كرد و رێگا به‌ ژماره‌یه‌ك‌ له‌ پارێزه‌ران و كه‌سوكاری گومانلێكراوان نه‌درا به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ بكه‌ن

له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دادگای میسر بریاری له‌ سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌ركردون هه‌ریه‌ك له‌ باوكی شه‌هید ئه‌سما و به‌رپرس له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین محه‌مه‌د ئه‌لبیلتاجی تێدایه‌ و ئوسامه‌ی كوری محه‌مه‌د مورسی -ش به‌ 10 ساڵ سزای زیندانی قورسكراوی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا


386 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر