Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی‌ پارێزگاو شاره‌وانییه‌كانی‌ سوید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت


په‌یام

هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی‌ پارێزگا و شاره‌وانییه‌كانی‌ سوید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ده‌یان كوردیش له‌ ڕیزی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پارێزگا و شاره‌وانییه‌كانی سوید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ تێیدا هه‌شت پارتی ناو په‌رله‌مان و چه‌ندین پارتی دیكه‌ به‌شدارن.

بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی‌ سوید شه‌ش هه‌زار و 287 كه‌س خۆیان كاندید كردووه‌ كه‌ له‌سه‌دا 56 یان پیاو و له‌سه‌دا 44یان ئافره‌تن. سه‌رجه‌میان كێبڕكێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ 349 كورسیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن. 

جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی سوید، له‌ ئاكاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "به‌ لای كه‌مه‌وه‌ 42 له‌ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی سوید به‌ ڕه‌چه‌له‌ك كوردن، كه‌ له‌سه‌دا 64یان پیا و له‌سه‌دا 36یشیان ئافره‌تن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ سوید ده‌ڵێت "ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ 6 تا 9 له‌و 42 كاندیده‌ كورد ده‌ربچن، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ سوید زیاد ده‌كات".
جه‌بار ئه‌مین ڕایشیگه‌یاندووه‌ "جگه‌ له‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌سی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد كاندیدكراون بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانییه‌كانی‌ سوید".

323 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر