Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومەر زانیاری لە بارەی ئەم وێنەیەوە بڵاو دەكاتەوە


په‌یام

سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ هاوڵاتی‌ (ھاوبەش محسین فەرەج) بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:" ناوبراو لەروی دەرونیەوە کێشەی گەورەی چارەسەر نەبووی ھەیە، پاش بەدواداچوون بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە، دەرکەوت خانوو ماڵێکی سەربەخۆی ھەیە، بەڵام ئامادە نیە تێیدا بمێنێتەوە ".

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان  رایگه‌یاندووه‌، "هاوبه‌ش" خاوه‌نی‌ ٤ برایە گیریان بەدەستیەوە خواردووەو کاتێک دەیانەوێ بیشۆن یان سەری بۆ چاک بکەن ماڵەکە تێک دەدات بەسەر یەکداو ھەمووی دەشکێنێ، براوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر بەڵام سودی لێ وەرنەگرتووە.

سۆران عومه‌ر، ده‌شڵێت: تەنھا چارەسەرێک بۆ ئەم کەسەو ھاوشێوەکانی شوێنی خزمەت و حەوانەیە کە بەداخەوە حکومەتی ھەرێم شوێنی لەوجۆرەی نیە.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، براكانی‌ داوا دەکەن ھێندە ئازار نەدرێن بەوەی گوایە دەرکراوەو بێ لانەیەو کەس لێی ناپرسێ.

8256 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر