Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر بۆردومانكردنه‌كه‌ی كۆیه‌ بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی بۆردومانەکەی دوێنێی سەر قەزای کۆیە سەربە پارێزگای ھەولێر بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد مەحجوب رایگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان ئەو بۆردومانەی کە دوێنێ قەزای کۆیە سەربە پارێزگای ھەولێری کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداربوونی لێکەوتەوە، رەتدەکاتەوە.

ئەحمەد مەحجوب جەختی کردووەتەوە کە عێراق پەرۆشی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێیە، ھەروەھا بە ھەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە کە خاکەکەی بۆ ھەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی ئەو وڵاتانە بەکاربھێنرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان بە ھەموو شێوەیەک پێشێلکردنی سەروەری وڵات لە میانی بۆردومانکردنی ھەر ئامانجێک لەناو خاکی عێراقدا، بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق رەتدەکاتەوە. 


371 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر