Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر حزبی دیموكرات له‌ كۆیه‌ راگه‌یاند


په‌یام

سوپای پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌رپرسیارێتیی‌ خۆی‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر حیزبی‌ دیمكرات ڕاگه‌یاند و، داوا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌كات باشتر سنووره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران بپارێزێت.

سوپای پاسدارانی‌ ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتیی‌ خۆی‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ سه‌ر حیزبی‌ دیموكرات گرته‌ ئه‌ستۆ و ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌و هێرشه‌دا حه‌وت مووشه‌كی‌ زه‌مین به‌ زه‌مینی‌ مه‌ودا كورت به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ ئاراسته‌ی‌ ئامانجه‌كه‌یان كراوه‌".

سوپای‌ پاسداران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و هێرشه‌ له‌ وه‌ڵامی‌ ژماره‌یه‌ك هێرشی‌ ئه‌و گرووپانه‌دا بووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا له‌ رێگه‌ی‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ ئێران ئه‌نجامیان داوه‌". 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پێشتر كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هۆشداریی‌ داوه‌ته‌ ئه‌و گرووپانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چالاكییه‌كانیان ژی‌ ئێران".

سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ "داوای‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باشتر سنووره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران بپارێزێت"، جارێكی‌ دیكه‌ هۆشداریی داوه‌ته‌ "گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی دژی ئێران كه‌ ئه‌گه‌ر دووباره‌ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ڵامی توندتریان ده‌بێت".


625 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر