Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دو رووسیا به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیدلب

په‌یام

رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیان بۆ سه‌ر شاری ئیدلبی باكووری خۆرئاوا و شاری حه‌مای ناوه‌ڕاستی سووریا.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی رژێمی سوریا بۆمبی به‌رمیلیان به‌سه‌ر گونده‌كانی ئه‌لهابیت و ئه‌بدین له‌ پارێزگای ئیدلیب به‌رداوه‌ته‌وه‌.

مسته‌فا حاج یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب، وتی هێلیكۆپته‌ره‌كانی سه‌ربه‌ رژێم به‌ بۆمبی به‌رمیلی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناحیه‌ی لاته‌منه‌ باكووری حه‌ما و له‌ ئاكامدا نه‌خۆشخانه‌كه‌ خاپوور بووه‌.

هاوكات له‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌ی له‌ به‌یانییه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ناحیه‌ی حه‌بیتی ئیدلب منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ به‌ به‌كارهێنانی فراوانی بۆمبی به‌رمیلی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌.

به‌پێی ئاماری سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كاندا له‌ ئیدلب و ده‌ورووبه‌ری، 26 كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و لانیكه‌م 58ی دیكه‌ش برینداربوون.

266 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر