Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو

په‌یام

محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌ دژی ئه‌نجامدرا.

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدای پایته‌خت گه‌مارۆدراوه‌ و هه‌وڵی كوشتنی دراوه‌ به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبێت و ده‌رباز بكرێت.

محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌ت خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند له‌ ئوتێل ره‌شید ده‌ژیم له‌پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌وڵیاندا بمكوژن.
له‌ بڵاوكراوه‌كه‌یدا سه‌رۆكی كاتی‌ په‌رله‌مانی عێراق ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ هێرشیان كردبووه‌ سه‌ری.

محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی خولی چواره‌می  په‌رله‌مانی عێراقه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكێكی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت.


783 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر