Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ سوودان گیانله‌ده‌ستدانی 19 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ ویلایه‌تی یرۆڵ له‌ ناوه‌ڕاستی كۆماری باشووری سوودان گیانله‌ده‌ستدانی 19 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.

ئابل ته‌عبان وه‌زیری راگه‌یاندن له‌ ویلایه‌تی یرۆڵ، رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ شاری یرۆڵ كه‌ 22 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو له‌ میانی نیشتنه‌وه‌یدا كه‌وتووه‌ته‌ ناو رووبارێكی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ و له‌ ئه‌نجامدا، 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

 ئابل ته‌عبان باسی له‌وه‌شكرد له‌و رووداوه‌دا ته‌نها سێ كه‌س رزگاریان بووه‌ كه‌ یه‌كێكیان منداڵێك بووه‌ له‌گه‌ڵ یاریده‌رێكی فڕۆكه‌وانه‌كه‌، ته‌رمی ئه‌وكه‌سانه‌ش كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ رووباره‌كه‌ ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ تیمی ئاسمانیی مه‌ده‌نی ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی باشووری سوودان. 


341 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر