Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خەڵاتی باشترین یاریزان نامێنێت

په‌یام - سپۆرت

نووسینی / بڕیار تەها

بەشی دووهەمی خەڵاتە تاکە کەسییەکان  و گرفتەکانی

ئەوەی روونە لە بەشی یەکەمدا باسی میکانیزمی دەنگدان بە باشترین یاریزانی جیهان و گرفتەکانیم کرد، لە بەشی دووهه‌مدا دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر( ناپێویستی ئەو خەڵاته‌ تاكه‌ كه‌سیانه‌)، نیو سەدە زیاترە خەڵاتی باڵاندۆر و زەبێست دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان، ئەم خەڵاتە ئەگەرچی لە دوو دەیەیی رابردوودا تا ڕادەیەک گرینگییەکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی دنیایی تەکنەلۆجیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، لە ئێستادا بۆتە یەکێک لە هەرە گرینگترین باس و خواسەکان، نەک تەنیا وەرزشدۆستان بەڵکو ئەوانەیش کە ئەم ساڵ بۆ ئەو ساڵ سەیری یارییەک دەکەن بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەو یاریزانەی خه‌ڵاته‌كه‌ وەردەگرێت دەخەنە ڕوو.

لەساڵی 2007دا دوو ناو لە تەنیشت ریکاردۆ کاکای بەرازیلیدا خۆیان مەڵاس دابوو، تا ئەوەی زۆرترین خەڵاتە تاکە کەسییەکان بۆ خۆیان ببەنەوە، ئەو دوو ناوەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بوو، لەماوەی 10 ساڵی رابردووشدا ئەم دوو ئەستێرەیە سەرجەم خەڵاتەکانیان تارادەیەک بە یەکسانی به‌سه‌ر خۆیاندا دابەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چ لەسەر ئاستی یاریزانان و هاندەران و میدیاکارانیش دوو بەرەیان دروستکردووە، ئەمەش وایکردبوو تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتۆپی پێوە بەسەر ئەو دووبەرەیەدا دابەش ببن، ئەم دوو یاریزانەش بەهۆی ئەو خەڵاتانەوە دەستکەوتێکی ماددی زۆریان بۆ خۆیان چنگ خستووە و ناوبانگیان رۆژ لە دوای رۆژ تەشەنەی سەندووە.



لەم چەند ساڵەی دوایشدا کۆمەڵیک یاریزانی دیکە بەهیوای کۆتایی هێنان بە ئیمپڕاتۆریەتی مێسی و کریستیانۆ خۆیان خستە کێبڕکێکەوە، بەڵام دواجار بەهەر پێوەرێک بێت ( شایستە بووبێتن یان نا ) کەس نەیدەتوانی لە چنگیان بڕفێنێت، هەوڵەکانیش بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتانە لە لایەن یاریزانەکانی دیکەوە تا ئه‌مساڵیش بەردەوامی هەبووە، ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی زیاتری یاری تاکە کەسی لە یاریگاکاندا، بەگشتی بوونی ئەم خەڵاتە لەماوەی 10ساڵی رابردوو بیرکردنەوەی یاریزانی تەواو گۆڕیووە و " ئەگەر لێهاتووی کۆمەڵێک راهێنەری گەورەی یانەکانی ئەوروپا نەبوایە، زۆر نزیکبوو لەوەی یاری تاکە کەسی زۆرێک لە یاریزانەکانی ئەوروپا بگرێتەوە" .

هاوڕا لەگەڵ زۆرێک لە ڕاهێنەرەکانی ئەوروپا ئەم خەڵاتە بەپێویست بۆ تۆپی پێ نازانم، لە ئەگەری نەمانی ئەم خەڵاتانەشدا ئەوا " تام و چێژێکی زیاتر بۆ یارییەکانی تۆپی پێ دەگەڕیتەوە و یاریزانەکان سەرقاڵی یاری دەستەجەمعی دەبن و یاری تاکە کەستی و خۆیستی زۆر کەمتر دەبێتەوە "، ئەمەش وادەکات یاری تاکتیکی و پڕجوڵە زیاتر لە یاریگاکاندا ببینرێت.

ئەگەر بە ووردی چاوێک بە یانەکانی ئەوروپادا بخشێنین، هەست بەوە دەکەین یاریزانی سەره‌ ڕمی گۆڵکار تا دێت کەم دەکات، لە بەرانبەردا یاریزانی هێرشبەری باڵەکان و یاریزانە مهارییەکان روویان لە زیاد بوونە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی یاریزانە مهارییەکان هەمیشە بۆ بردنەوەی خەڵاتی تاکە کەسییه‌كان لە پێشترن و زوومی کامێراکان بەردەوام لەسەر ئەو یاریزانانەیە، یاریزانەکان کاتێک لە لاوان و ئەکادیمیایی یانەکاندا یاری دەکەن، زیاتر حەز بە یاریکردنی باڵەکانی هێرشبەری دەکەن ودەیانەوێت وەک ئەستێرەی یەکەم دەربکەون و هەژمار بکرێن.

لەکۆتایی بەشی دووەمدا دەبێت ئەوە بڵێم ئەم خەڵاتانە هەتا زووتر نەمێنن تۆپی پێ بە چێژتر دەبێت.

کۆتایی بەشی دووەم 

لینكی به‌شی یه‌كه‌می شیكارییه‌كه‌ 

http://payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=46153&LinkID=19

2970 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2018

بابەتی زیاتر