Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵه‌ح سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ئاشكراكرد



په‌یام

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌؛ بلاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، ته‌نها خاوه‌نی‌ خانویه‌كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ نرخی‌ (15) ده‌فته‌ر دۆلارو ئۆتۆمبیلێی‌ جۆری‌ پرادۆ مۆدیڵ 2012.


عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ فۆڕمی ڕه‌سمی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌م پڕکرده‌وه‌ تایبه‌ت به‌سه‌روه‌ت و سامانی پله‌تایبه‌کان، ئه‌م فۆرمه‌ به‌رپرسیاریه‌تی یاسای هه‌یه‌و به‌دواداچونی بۆ ده‌کرێت. 

ناوبراو له‌ فۆرمه‌كه‌دا نوسیویه‌تی‌، 

١-خانوویه‌کم هه‌یه‌ له‌ مانگی ٣ی ٢٠١٥ کڕیومه‌ به‌ ١٥٠٠٠٠$ (١٥ ده‌فته‌ر) له‌ هه‌ولێر، که‌١٠٠٠٠٠$ (١٠ ده‌فته‌ر) مداوه‌ و ٥ ده‌فته‌ر قه‌رزارم. ئه‌ویش به‌ فرۆشتنی خانوویه‌کی پێشتر له‌ گه‌ڕه‌کی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر که‌ ٢٠١٠ دروستمانکردبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک پاشکه‌وتی خێزانی (١٠ده‌فته‌ره‌که‌م ) دابینکرد. 
ئه‌م خانووه‌ به‌ناوی خۆم و هیچ که‌سێکم نیه‌و له‌ ئێستاش به‌ناو ناکرێت. 
٢-ئۆتۆمبیلێکی جۆری پرادۆ- مۆدێل ٢٠١٢. 
٣-کۆی ئه‌و پارانه‌ی قه‌رزارم ٥ ده‌فته‌رو ٣٥ وه‌رقه‌. 

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، دوای چوار ساڵی دیکه‌ من هه‌مان فۆڕم بڵاوده‌که‌مه‌وه‌، ئه‌و کات ڕونده‌بێته‌وه‌ ئێمه‌ سه‌رقاڵی دژایه‌تی زوڵم و فه‌سادو نادادی و خزمه‌تی گشتی بووین، یان خه‌ریکی گه‌نده‌ڵی و خۆده‌ڵه‌مه‌ندکردن بووین له‌سه‌ر حه‌قی گشتی وه‌ک خه‌ڵکی دیکه‌. 




لا يتوفر نص بديل تلقائي.
لا يتوفر نص بديل تلقائي.

6231 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018

بابەتی زیاتر