Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی سوید؛ ره‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كان سه‌ركه‌وتن


په‌یام

هه‌ڵبژاردنه‌كانی سویدكۆتاییان هات، هه‌ردوو پارتی حوكمڕانی سوید شكستیان هێناو پارتی دیموكراتی سوید، كه‌ به‌ڕاست ره‌وه‌كان ناسراوه‌، بووه‌ براوه‌ی یه‌كه‌م و ژماره‌یه‌ك پارتی تریش سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان تۆمار كرد.

ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌  په‌رله‌مان و پارێزگاكان و شاره‌وانییه‌كانی سوید كاتژمێر 8 ی ئێواره‌ی دوێنێ‌ كۆتایی پێهات.

به‌پێی‌ زانیاریی ناوه‌نده‌ فه‌رمیه‌كانی‌ سوید، له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا ،حه‌وت ملیۆن و نیو هاوڵاتی مافی ده‌نگدانی هه‌بوو، و ڕێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشته‌ له‌سه‌دا 84 ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان 6000 بنكه‌بوون.
 ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان 349 كورسییه‌. 

به‌ پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتی دیموكراته‌كانی سوید(ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان) و پارتی مه‌سیحی و پارتی چه‌پ و پارتی سه‌نته‌ر سه‌ركه‌وتنێكی دیاریان به‌ده‌ست هێنا.

 هه‌ردوو پارتی حوكمڕانیش، واته‌ پارتی سوسیال دیموكرات و پارتی ژینگه‌، ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانیان كه‌می‌ كردووه‌. 
ئه‌گه‌رێكی به‌ هێز هه‌یه‌ كه‌ كوتله‌ی ڕاستڕه‌وه‌كان چه‌ند حه‌فته‌یه‌كی تر و له‌ ڕێگای هاوكاری ڕه‌گزپه‌رسته‌كانه‌وه‌ حكومه‌ت پێكبهێنن.

1058 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018

بابەتی زیاتر