Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵ ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت


په‌یام


عومه‌ر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ و كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لیستی‌ (كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان) به‌مه‌به‌ستی‌ تێكه‌ڵنه‌كردنی‌ كاری‌ حزبی‌‌و كاری‌ فه‌رمی‌؛ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێگ مۆڵه‌تی‌ له‌ كاره‌ فه‌رمییه‌كه‌ی‌ وه‌رگرت.

كاندیده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی‌: به‌مه‌به‌ستی‌ تێكه‌ڵنه‌كردنی‌ كاری‌ حزبی‌‌و كاری‌ فه‌میم، له‌ ڕۆژی‌ 4ی‌ 9 بۆ 4ی‌ 10ی‌ 2018 مۆڵه‌تی‌ فه‌رمیم وه‌رگرتووه‌و له‌ كاره‌كه‌م دادەبرێم.

هه‌روه‌ها نووسیویشیه‌تی‌، بۆیه‌ داوای‌ لێبوردن له‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هاوڵاتیانی‌ خۆشەویست ده‌كه‌م كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ لێیان داده‌بڕێم‌و ئه‌ركه‌كان و جێ‌ به‌جێكردنی‌ پلانی‌ ساڵانه‌ بۆ ئه‌وان به‌جێده‌هڵێم‌و ناتوانم وەک پێویست لە خزمەتیاندا بم.

عومه‌ر گوڵپی‌ له‌ باره‌ی‌ خۆ كاندیدكردنییه‌وه‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌و هۆكاره‌ سه‌ره‌کیانەی‌ بوونە هۆی‌ کاندیدبوونم، بریتیە لەو ئامانجانه‌ی‌ كه‌ به‌نده‌ هه‌مه‌ بۆ ژیانێكی‌ باشتر بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ كاری‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ كه‌ ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت‌و په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌و چاودێریكردنی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ جێ‌ به‌جێكردن.

3902 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018

بابەتی زیاتر