Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری به‌سڕه‌


په‌یام

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری به‌سڕه‌، كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ بۆته‌ چه‌قی خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و بریاره‌ له‌و شاره‌ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی دووپاتبكاته‌وه‌.

میدیای فه‌رمی حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی وه‌زارته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشته‌ شاری به‌سڕه‌.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ڕێی فه‌رمانگه‌ی مه‌راسیمه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وزیرانه‌وه‌ به‌ پارێزگاری به‌سره‌ ئه‌سعه‌د عیدانی ڕاگه‌یاندووه‌ ، نایه‌وێت پێشوازی لێ بكات له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا.

میدیا عێراقیه‌كان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییانه‌یه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور و به‌تایبه‌تیش شاری به‌سره‌یان گرۆته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران رایگه‌یاند حكومه‌تی‌ عێراق ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربریوه‌ به‌ دروستكردنی‌ 8 پالاَوگه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ و له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كرێت. 

وابڕیاره‌ عه‌بادی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجامبدات.

رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ئاماده‌بوونی عه‌بادی و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دانیشتنێكی نائاسایی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی شاری به‌سڕه‌ سازكرد، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.

له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌سڕه‌ به‌ رامبه‌ر نه‌بونی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و بیكاری‌، په‌ره‌یانسه‌ند بۆ شه‌ڕ و پێكدادان و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 20 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌ 100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

388 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018

بابەتی زیاتر