Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ناوچه‌یه‌كی‌ سنووریی‌ ستراتیژیی‌ ئه‌فغانستانی‌ كۆنترۆڵكرد

په‌یام

بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ناوچه‌یه‌كی‌ سنووریی‌ ستراتیژیی‌ ئه‌فغانستانی‌ له‌گه‌ڵ توركمانستان كۆنترۆڵكرد. به‌پێی‌ میدیاكان 21 سه‌ربازی‌ ئه‌فغانستان له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا كوژراون.

فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ ویلایه‌تی‌ جوزجانی‌ باكووری‌ ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند "چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان له‌ هێرشێكی‌ قورسدا توانیویانه‌ ناوچه‌ی‌ خومئابادی‌ ویلایه‌ته‌كه‌ له‌ ده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان كۆنترۆڵبكه‌ن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنووری‌ توركمانستان".

فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ ویلایه‌تی‌ جوزجان ده‌ڵێت "ناوه‌ندی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تێدایه‌ و، كاتژمێر 4ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا زیانی‌ گه‌وره‌ به‌ چه‌كدارانی‌ تاڵیبان گه‌یه‌ندراوه‌ و، حه‌وت سه‌ربازی‌ ئه‌فغانستان كوژراون".

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌فغانستانه‌وه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ "21 ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ كوژراون".

ناوچه‌ی‌ خومئاب 175 كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی‌ ویلایه‌تی‌ جوزجانی‌ باكوری‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ دووره‌ و، به‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌ ناوده‌برێت كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ توركمانستان.

538 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018

بابەتی زیاتر