په‌یام
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران ئاشكرایده‌كات، پێش هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له شاری كۆیه، له‌لایه‌ن شاندێكی پارتی و یه‌كێتیه‌وه حزبه كوردییه ئێرانیه‌كانیان له هێرشی كوشنده‌ی ئێران ئاگاداركردۆته‌وه به‌س ئه‌وان گوێیان نه‌گرت.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، "مانگێك پێش موشه‌ك بارانكردنی بنكه و باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستانی- ئێران شاندێكی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نه كوردییه ئێرانیانه‌یان كرد كه پێكهاتبوو له‌یه‌كێتی و پارتی كه زۆرترین ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه له‌براده‌رانی پارتی بوون، تكایان لێ‌كردن و پێیانوتن، ئه‌م چالاكیانه وه‌ڵام دانه‌وه‌یان ده‌بێت، ئێران به‌نیازه گورزی كوشنده‌یان لێبدات به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه كوردییانه گوێیان نه‌گرتووه و له‌و رۆژه‌دا ( پلنیۆم)یان ئه‌نجامداوه".
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2018، سوپای پاسدارانی ئێران به موشه‌كی دوورهاوێژ هێرشیكرده‌سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) و كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆیه و به‌وهۆیه‌شه‌وه 15 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو زیاترله 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
502 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018