Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له‌ واشنتۆن داخست

په‌یام

ئه‌مریكا ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی فه‌له‌ستینی له‌ واشنتۆن داخست و فه‌له‌ستیه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تری ئیداره‌ی ئه‌مریكایه‌ بۆ سزادانی به‌ كۆمه‌ڵی گه‌لی فه‌له‌ستین.

ساڵی رابردوو ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ئاگادار كرده‌وه‌ به‌وه‌ی نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له‌ واشنتۆن داده‌خات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا گفتوگۆی جددی له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه‌ نه‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی به‌رپرسانی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌یان له‌ واشنتۆن داده‌خرێت وه‌ك سزادانێك بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوكارییان له‌گه‌ڵ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌و تاوانه‌ جه‌نگییانه‌ی كه‌ ئیسرائیل ئه‌نجامیداون.

داخستنی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی فه‌له‌ستین له‌ واشنتۆن دوای گرتنه‌به‌ری زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێنی دارایی ئیداره‌ی تره‌مپ دێت به‌رامبه‌ر به‌ فه‌له‌ستینیه‌كان.

به‌پێی پرۆژه‌ یاسایه‌كی‌ ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان په‌ناببه‌نه‌به‌ر دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ دادگاییكردنی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ دژبه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌وا ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له‌ واشنتۆن داده‌خرێت.

304 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018

بابەتی زیاتر