Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاریدا هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شوتی‌و كاڵه‌ك قه‌ده‌غه‌بكات

په‌یام

حكومه‌تی‌ عێراق بۆ پشتیوانیكردن له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی بڕیاریدا هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شوتی و كاڵه‌ك قه‌ده‌غه‌ بكات. 

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شوتی و كاڵه‌ك قه‌ده‌غه‌بكرێت بۆ پشتیوانیكردن له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی.

حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شوتی و كاڵه‌ك له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
بڕیاره‌كه‌ش پشتبه‌ست به‌ نوسراوی لیژنه‌ی كاروباری ئابوری له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ كه‌ ڕێگریده‌كات له‌ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی ئه‌گه‌ر له‌و وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌بوو.

بڕیاره‌كه‌ش له‌ ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بریتییه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌پاڵ پاراستنی مافی به‌كاربه‌ردا.

826 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2018

بابەتی زیاتر