Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و شایسته‌ ئه‌نجام ده‌دات


په‌یام

بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌فه‌رمی‌ ده‌ستی‌ پێكرد تیمه‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم ئاماده‌كاریی‌ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ كردووه‌.

به‌پێی‌ بڕیاری‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی‌ هه‌رێم، له‌مڕۆوه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌پێی‌ پلانێكی‌ پێشوه‌خته‌ له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ند و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ ئاماده‌كاریی‌ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ كردووه‌.

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌ به‌رده‌وام جه‌ختی‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی‌ خۆیدا كردووه‌ته‌وه‌، له‌ژێر دروشمی‌ (كۆڵ ناده‌ین، به‌رده‌وام ده‌بین) له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌نگی‌ مافخوراوانی‌ كوردستان ده‌دات تا ئه‌م جاره‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی‌ گه‌وره‌ و به‌هێتره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان به‌رگری‌ له‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵك و بونیادنانی‌ حوكمێكی‌ ڕه‌شید بكات.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێك له‌ لیسته‌كان هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ پێشوه‌خته‌یان ده‌ستپێكردووه‌ و، ڕێنمایی‌ و مه‌رجه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنیان پێشێل كردووه‌.

1662 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2018

بابەتی زیاتر