Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتی مرۆیی له‌ ئیدلب ده‌كرێت


په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، مه‌ترسی روودانی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی  له‌ شاری ئیدلب ده‌كرێت.


مارك لۆوكۆك، جێگری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرس له‌ كاروباری مرۆیی له‌ لێدوانێكدا  ڕایگه‌یاند: هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب، مه‌ترسی ڕوودانی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی له‌ سه‌ده‌ی 21ی لێده‌كرێت.

وتیشی: پێشتر زۆربه‌ی دانیشتوانی غوته‌ی رۆژهه‌لاَت و حه‌له‌ب له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا گواسترانه‌وه‌ بۆ ئیدلب، به‌لاَم له‌ ئێستادا خه‌ڵكی ئیدلب ئه‌م چانسه‌یان نییه‌، بۆیه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ تراژیدیایه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ ڕووبدات. 

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، مارك لۆوكۆك جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان  ڕێگای چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه‌ بۆ ڕزگاركرندنی  هاولاَتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌، تاوه‌كو رێگری له‌ ڕوودانی  كاره‌ساتی مرۆی له‌ شاری ئیدلب بكات.

339 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2018

بابەتی زیاتر