Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران: سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری زۆری بۆسه‌ر ئێران هه‌بووه‌


په‌یام

جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری رایگه‌یاند كه‌ سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری هه‌بووه‌ و وڵاته‌كه‌ی به‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت.


 ئیسحاق جیهانگیری له‌ میانی رێوڕه‌سمی واژووكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ژێرخان له‌ وه‌زاره‌تی وزه‌ له‌ تارانی پایته‌خت رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا به‌ لادان له‌ رێساكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌دات گوشار بخاته‌ سه‌ر گه‌لی ئێران.

جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ده‌وڵه‌تی ئێران پێویسته‌ به‌ راشكاوی لاوازی و كێشه‌كانی بۆ خه‌ڵك باس بكات و گوتی: "سزاكان كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه‌. ئه‌مریكا جه‌نگی ئابووری راگه‌یاندووه‌. بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دابنێت جه‌نگی میدیایی و سیاسیی خستۆته‌ كار".

جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ ناگرن و بیانو ده‌هێننه‌وه‌، پیاوی ئه‌م رۆژه‌ سه‌خته‌ نین"، ئه‌و به‌رپرسانه‌یش به‌ "ناپاك" له‌ قه‌ڵه‌م دا كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشه‌ ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن.

له‌ كاتێكدا ریفۆرمخوازه‌كانی ئێران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سزاكان كاریگه‌ری رووخێنه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌ریتخوازه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ سه‌رده‌می سزاكان په‌ره‌ به‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران دراوه‌. 


2456 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2018

بابەتی زیاتر