Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا خوازیاره‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن


په‌یام

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ ئێران بۆ سه‌ر حیزبی‌ دیموكرات له‌ناو خاكی‌ هه‌رێم ده‌كات. مایك پێنس جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ستراتیژی‌ هاوبه‌شی‌ كورد و ئه‌مریكا به‌شداری‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق بكه‌ن.

نووسینگه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كرد "مایك پـێنس، جێگری دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیی‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام داوه‌".
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا "مایك پێنس ئیدانه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ ئێرانی‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كرد و، به‌ هه‌وڵێك بۆ هه‌ڕه‌شكردن و ناسه‌قامگیریی نزیكترین دراوسێی وه‌سفی‌ كردووه‌".

هه‌روه‌ها پێنس، پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و به‌شداریی‌ كوردی‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی‌ تاووتوێ‌ كردووه‌ و، نووسینگه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌و ڕووانه‌گه‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی هاوبه‌شی نێوان كورد و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا كراوه‌ته‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ پـێزانینی خۆی بۆ پـشتیوانیـیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش ده‌ربڕیوه‌.

352 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2018

بابەتی زیاتر